یانەی ڕیاڵ و بەرشەلۆنە ڕازیبوون بەدواخستنی یاری كلاسیكۆ

وەرزش

19/10/2019‌ 568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە رازی بوون بەوەی یاری كلاسیكۆ لە ١٨ ی مانگی ١٢ دا ئەنجامبدرێت.

یەكەم ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان لە ڕیاڵ و بەرشە لە یاریگای كامپ نو لە بەرواری ٢٦ ی مانگی ١٠ ئەمساڵدا لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە دواخرا بەهۆی باری نائەمنی و ناسەقامگیری شاری كەتەلۆنیاوە.

لەو بارەوە یانەی بەرشەلۆنە لەبەیاننامەیەك رایگەیاندووە، رۆژی ٥ شەمە یانەكە پرسیان پێكرا لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانییەوە بۆ یاریكردن لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابۆی تایبەت بە ریاڵ مەدرید، بەڵام رەتیانكردووەتەوە.

لەدوای ئەوەش یانەكە بە پێشنیارە نوێیەكەی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانی ڕازیبووە، كە بەرواری یارییەكە بگۆڕدرێت بۆ ١٨ دیسەمبەری ٢٠١٩ و بەنیازن پارەی بلیتەكانی یاری كلاسیكۆی ٢٦ مانگ بدەنەوە بەوانەی بلیتەكەیان كریوە.

بەهەمان شێوە یانەی ڕیاڵ مەدریدیش رازی بووە، كە ١٨ ی مانگی ١٢ كلاسیكۆ ئەنجامبدرێت.

ئەمەش دوای ئەو بارودۆخە نائارامە دێت كە بەرشەلۆنەی تێكەوتووە بەهۆی خۆپیشاندەنەكانەوە دژی دەسگیركردنی پەرلەمانتارە كەتەلۆنییەكان لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ  جیابوونەوەیی هەرێمەكەیان.

وەرگێڕان : ڕەوەند ئیسماعیل