شارپرێس:
ماوه‌ی دوو رۆژی خۆپیشاندانی ناڕه‌زای له لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌هۆی گرژییی و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه تا ئێستا 52 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون، هاوكات 70 خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیركراون.
له 17ی ئه‌م ئه‌م مانگه‌وه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان و شارەکانی باشوری ئەو وڵاتە به‌ڕێوه‌ده‌چێت، خۆپیشانده‌ران داوای چاکسازی و دورخستنەوەی هەمو "دەموچاوە سیاسیە بێزراوەکان" و دەستلەکارکێشانەوەی سێ سەرۆکایەتیەکە خۆپیشاندان دەکەن.
دوای وتاره‌كه‌ی سه‌عد ئه‌لحه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، كه ماوه‌ی 72 كاتژمێری دانا بۆ هاوبه‌شه‌كانی حكوومه‌ت، له ناوچه جیاوازه‌كانی به‌یروت پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی لوبنان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چن 52 كارمه‌ندی ئاسایش برینداربوون و، 70 كه‌سیش كه له پشێوییه‌كاندا تێوه‌گلاون ده‌ستگیر كراون.
وه‌زیری ناوخۆی لوبنان، رایا حه‌سه‌ن له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، داوای له خۆپیشانده‌ران كرد زیان به ماڵی گشتیی و تایبه‌ت نه‌گه‌یه‌نن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سكرتێری گشتیی رێكخراوی خاچی سووری لوبنان، جۆرج كیتانی له لێدوانێكیدا باسی له‌وه كرد كه 64 بریندار چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و، 530 كه‌سیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها له شاری سور 17 كه‌سی بیانی گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی ئارام.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر بڕیاری حكوومه‌تی لوبنان بۆ باج خستنه‌سه‌ر تۆڕی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت وه‌تسئه‌پ، پێرێ ئێواره خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد.
له پاش خۆپیشاندانه‌كه‌ی ساڵی 2015ی لوبنان، كه به قه‌یرانی خۆڵ و خاشاكه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره خۆپیشاندان به‌و فراوانییه له‌و وڵاته رووبدات.