هێرشەكەی توركیا هەڕەشەیە بۆ ئەزموونە دیموكراسییەكەی رۆژئاوای كوردستان

کوردستان

31/10/2019‌ 1291 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچە كوردنشینەكان لە باكوری سوریا ئەزموونێكی دیموكراسییانە لەناودەبات لە خۆبەڕێوەبردن.

لە ڕاگەیەندراوێكی كتوپڕی ڕۆژی ٦ ی تشرینی یەكەم، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی سەربازەكانیان لە باكووری سوریا دەكشێنێتەوە.

نزیكەی هەزار سەربازی ئەمریكی لەو ناوچەیە بوون وەك بەربەستێك بۆ هێزە كوردیەیكان، كە هاوشانی ئەمریكییەكان لەدژی دەوڵەتی ئیسلامی دەجەنگان.

توركیا ترسی ئەوەی هەبوو كوردەكانی سوریا لەگەڵ ژمارەیەكی كەم لەكوردەكانی توركیا بەیەكەوە ببەستێنرێن‌و داوای مافی ئۆتۆنۆمی یاخود سەربەخۆیی بكەن، بۆیە هەڕەشەی هێرشی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كردو بەكشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاش هەڕەشەكەی خستە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە ۹ ی تشرینی یەكەم سەربازانی توركیا دەستیان بەهێرشەكانیان كرد و بە تۆپ و هێزی فڕۆكەوانی بەخەستی ناوچە كوردنشیەكانیان بۆردومان كرد، لەبەرانبەردا كوردەكان پەیتا پەیتا ناوچەكەیان چۆل دەكرد و زیاتر لە ۲٤ كەس لەباكووری سوریا كوژران. 

لەهێرشەكەدا ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی مەدەنی لە باشووری توركیا بوونە قوربانی‌و بەپێی وتەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاش، ئامانجی توركیا دروستكردنی ناوچەیەكی ئارامە بۆ جیاكردنەوەی كوردەكانی سوریا لە سنوری توركیا.

بەڵام هێرشی وڵاتەكەی زۆر زیاتری لەوە ئەنجامدا، كە ئاماژەی پێدا، ئەمەش پرسی دیموكراسی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

هەموو كوردەكانی سوریا داوای ئۆتۆنۆمی (خۆبەڕێوەبردن) دەكەن لە ''ڕۆژئاوا''، كە بە مانای ''خاكێك كە ڕۆژی لێئاوا  دەبێت.''

هێزە كوردییەكان خاوەندارێتی ئەو هەرێمە وشك و ڕووتەیان كردووە لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كردووە، كە هەر لە ۲٠۱۲ ڕاستەوخۆ پەیوەست بووە بە حكومەتی سوریا، پاشان سەركەوتووانە توانایان لە مەترسییەكانی داعش بیپارێزن.

كوردەكانی سوریا ژمارەیەكی كەمن لەهەرێمێكدا، كە بە "كوردستان" ناسراوە، بەشێك لە توركیا، سوریا، عێراق و ئێران پێكدەهێنن، كورستان ماڵێكە بۆ زیاتر لە ۲۵-۳۵ ملیۆن كورد، خاوەن كلتور و نەتەوەیەكی كەمینەن لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

كلیلی تێگەیشتنی بارودۆخی ڕۆژئاوا بریتییە لەبیری ''كۆنفیدرالیزم''، لەم حاڵەتدا- شێوەی ئەم حكومەتە، یەكە ناوەخۆكان، كوردستان دەبێتە فیدڕالی، كە پەیوەندییەكی گرنگی بە ئۆتۆنۆمییەوە هەیە.

لەبەر ئەو هێزە سەربەخۆییەی، كە كوردەكان هەیانە پێویستیان  بە حكومەتی ناوەند نییە، بەڵكو دەتوانن خۆیان بەڕێوەببەن، كۆنفیدرالیزمی كوردی لە شێوازی سیستمی فیدرالی ئەمریكی جیاواز دروست بكەن.

كوردەكان زۆر بەپەرۆشن بۆ كارپێكردنی دەستووری ڕۆژئاوا، كە داوای بوونی ئاڵایەكی سەربەخۆ دەكات لەسەر هەر سێ ناوچەكەو لەو سێ ناوچەیەدا كوردەكان خۆیان بەرپرسەكان هەڵدەبژێرن، ئەوان سورن لەسەر داواكردنی خۆبەڕێوەبردن.

كۆنفیدرالیزم كوردەكان لەهەموو حكومەتێك دووردەخاتەوە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مافی خۆبەڕێوەبردنیان پێدەدات، كە لەبەر و لەو بەری هەرێمەكە، هێز لەلووتكەدا كۆدەكرێتەوە. 

دەستوری ڕۆژئاوا ئازادی دەربڕین و خۆپالاوتن و یەكسانی هەموو ئایینەكان و زمانەكان دەستەبەر دەكات، دەستوری ڕۆژئاوا دیموكراسی ڕاستەوخۆ، چەمكی سنورەكان و یەكسانی ڕەگەزەكان لەخۆدەگرێت، پیاوان و ئافرەتان دەتوانن بەشداری لە هەموو پۆستێكی حكومەت بكەن. 

وەرگێڕان: محەمەد سەلاح