شارپرێس:
توێژەرانی زانكۆی بریستۆل لەبەریتانیا هۆشداری دەدەن لەوەی كێشانی جگەرەی توتن وادەكات لەتەمەنی خۆت گەورەتر دەربكەویت .
توێژەرانی زانكۆكە لێكۆڵینەوەیان لەسەر دوو گرووپی خەڵك كردووە، بەشێوەیەك گرووپی یەكەم ١٨٣ هەزار بەشداربوو بوون و هەرگیز جگەرەیان نەكێشاوە، لەكاتێكدا گرووپی دووەم ١٥٠ هەزار كەس بوون و لەئێستادا یان پێشتر جگەرەكێش بوون .
لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكەدا دەركەوتووە، كە ئەو كەسانەی جگەرەكیشن، یان پێشتر جگەرەكێش بوون ئەوە خێراتر پیربوونیان بەرووخسارەوە دیار بووە ، ئەوە جگە لەوەی سییەكانیان بەشێوەیەكی خراپتر كاری خۆیان كردووە و زیاتر مەترسی تووشبوون بەشیرپەنجەی پێستیشیان لەسەر بووە .
لویز میلارد ، كە سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە بووە دەڵێت: پێشنیازی بەراوردێكی نوێمان كرد، كە دەكرێت لەڕێگای بەكارهێنانیانییەوە هەڵسەناگاندن بۆ كاریگەرییە نەرێنییەكانی جگەرەكێشان بكرێت.
میلارد دەشڵێت: جگە لە دەستنیشانكردنی كاریگەرییە زیانبەخشە دیارەكانی جگەرە لەسەر تەندروستی سییەكان، لەهەمان كاتدا كاریگەری نەرێنی جگەرەی تووتنمان لەسەر پیربوونی رووخسار دەستنیشان كردووە.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی