شارپرێس:
تەماتە ڕێژەیەكی زۆر دژە ئۆكسێنی تێدایە، ئەوەش مانای وایە یارمەتی یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو شتانە دەدات، كە زیان بە جەستە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون .
لێكۆڵینەوەیەك، كە ئەنجامەكانی لە بڵاوكراوەی خولاوخولی Chronic Diseases and Translational Medicine دا بڵاوكراوەتەوە دەڵێت: تەماتە لەبەر ئەوەی ماددەی لیكۆبینی تێدایە زۆر بەچالاكی پارێزگاری لە جگەر دەكات .
هەرچی ئاروێ (خەیار)یە، ئەوە هاوڕێی ئەو كەسانەیە، كە دەیانەوێت كێشیان دابەزێنن لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ئاو ، خواردنیشی دەبێتە كەمكردنەوەی كێشی جەستە .
لەبەر ئەو هۆكارانە ئامادەكردنی ژەمێك زەڵاتە، كە ئەم دوو سەوزەیەی تێدا بیت یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە سكئاوسان و دابەزاندنی كێشی زیادە .
دروستكردنی ئەم زەڵاتەیە بەجۆرێكە دوو تەماتە و دوو خەیار ورد بكرێت لەگەڵ مشتێك مەعدەنووسی وردكراو و دوو كەوچك زەیتی زەیتوون، دەكرێت كەوچكێك سركەی سپی بۆ زیاد بكرێت .
هەموو ئەو پێكهاتانە تێكەڵ بكرێن و بۆ ماوەی ٣٠ خولەك لەناو بەفرگرە بهێڵرێتەوە، بەڵام ئەوانەی گرفتی گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدەیان هەیە نابێت زیادەڕەوی بكەن لە خواردنی ئەم زەڵاتەیە .
وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی