كابیلۆ ئامۆژگاری ئەلێگری دەكات

وەرزش

05/11/2019‌ 265 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فابیۆ كابیلۆی راهێنەری بەناوبانگی ئیتالی ئامۆژگاری ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری هاونیشتمانی كرد.

كابیلۆ بەوە ئامۆژگاری ئەلێگری كردووە، كە روو نەكاتە یانەی بایەرن میونیخی ئەڵمانی‌و پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانە وەربگرێت.

راهێنەرە ئیتالییەكە باسی لەوە كردووە، یانەی بایەرن یانەیەكی باشە، بەڵام بۆ ئەلێگری یانەی باشتر هەیە، ئەویش یانەی مانچستەر یونایتیدە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو یانەی بایەرن میونۆخ كۆفاسیچی كرواتی لەپۆستی راهێنەرایەتی یانەكە خست، ئێستا بەدوای شوێنگرەوەی دەگەڕێت.

هـ ـ ح