تووشبوویەكی شێرپەنجە یەكەم نیشانەكانی نەخۆشییەكە ئاشكرادەكات

تەندروستی

06/11/2019‌ 5011 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەنووس و پێشكەشكاری بەناوبانگی ئەمەریكی ئەلێكس تریبیك، كە ئێستا تووشی شیرپەنجەی پەنكریاس بووە دەڵێت: ئازاری بەردەوامی سك رەنگە یەكێك بێت لەنیشانەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە .

تریبیكی تەمەن ( ٧٩ ساڵ) تۆمارێكی ڤیدیۆیی لەسەر یوتیوب بڵاوكردووەتەوە و بەپێی بیروبۆچوونی خۆی نیشانە سەرەتاییەكانی نەخۆشی شیرپەنجەی باس كردووەو تێیدا دەڵێت: بوونی ئازارێك لە سكدا ، دواتر ئازاری لەبەشی خوارەوەی پشتدا بەدوادا دێت. 

تریبیك دوای ئاشكرابوونی نەخۆشییەكەی ئینجا هۆكاری لەدەستدانی كێش و بەربوونەوەی ڕیژەی شەكر و زەردەهەڵگەرانی پێستی بۆدەركەوتووە . 

پێشتر ئەلێكساندەر میاسنیكۆڤ پزیشكی روسی ئەو نیشانانەی ئاشكرا كردبوو، كە بەڵگەی تووشبوونن بە نەخۆشی شێرپەنجە لە مرۆڤدا، لەوێدا بەشێوەیەكی تایبەت باسی وشكبوونەوەی پێست و خوران و دەركەوتنی پەڵەی تاریك لەژێر باڵ و خوار سنگی كردبوو.

لەهەمان كاتیشدا باسی ئەوەی كردبوو، كە ئەو نیشانانە نیشانەی تووشبوونیشن بە نەخۆشی شەكرە و نارێكی رژێنی دەرەقی .

جگە لەمانە گۆڕانكاری لە رەنگی نینۆكی دەست و خراپ سارێژبوونەوەی برینیش نیشانەی گەشەكردنی نەخۆشی شێرپەنجەن.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 


بەپەلە