پرخاندن لەكاتی خەودا هۆكاری شێرپەنجەیە

تەندروستی

07/11/2019‌ 2247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پسپۆڕە ئەوروپییەكان ئاماژە بوە دەكەن هەناسە وەستانی ئافرەتان لەكاتی خەودا دەبێتە هۆی شێرقەنجە، ئەمەیش زۆرجار بەهۆی پرخاندنەوە ڕوو دەدات.

زۆر كەس پرخاندن لەكاتی خەو بە شتێكی پێكەنیناوی دەبین بەبێ ئەوەی گرنگی پێبدەن، بێ ئاگا لەوەی ئەگەر سەردانی پزیشك نەكەن دوور نییە كێشەی تەندروستی زۆر گەورە بۆ كەسەكە دروست بكات.

لەم ساڵانەی دواییدا چەندین توێژینەوە ئەنجام دراوە، كە پەیوەندی نێوان پرخاندن و شێرپەنجە دەردەخەن، چونكە لەپرخاندن هۆكاری پچڕانی ئۆكسجینە لە كەسەكەدا.

زانكۆی ئەرستۆی یۆنانی لەتوێژینەوەیەكدا سەبارەت بە پچڕانی ئۆكسجین و پرخاندن لەكاتی خەودا، كە لەسەر هەزار كەس ئەنجامدراوە دەركەوتووە 388 كەسیان شێرپەنجەیانە، 1.7 پیاون و 2.8 ئافرەتن، ئەمەیش دەری دەخان ڕێژەكە لەلای ئافرەتان زۆرترە بە بەراورد بە پیاوان. 
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ