گۆگڵ تەحەدای فەیسبووك دەكات

جیهان

07/11/2019‌ 485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆگڵ بەبڕی دوو ملیار دۆلار كۆمپانیای تایبەت بە چاودێری جوڵە و تەندروستی جەستە "fitbit" ی كڕییەوە.

كۆمپانیای گۆگڵ بەمەبەستی كێبەڕكێ كردن لەگەڵ كۆمپانیای ئەپڵ، لەكاتژمێرە زیرەكەكان كۆمپانیایەكی كڕیوەو لەم ڕێگەیەوە دەیەوێت توانای خۆی لەو بوارەدا زیاد بكات.

وەك یەكەم هەنگاو بەرە و جیهانی كاتژمێرە زیرەكەكان، كۆمپانیای گۆگڵ بەبڕی ٢.١ ملیار دۆلار كۆمپانیاكەی كڕیوەتەوە، لەمانگی داهاتووەدا لەبەیاننامەیەكی فەڕمی هەردوو كۆمپانیاكە گرێبەستەكانیان ڕادەگەیەنن.

وا چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی داهاتوو بەرهەمەكانی كاتژمێری زیرەك بەتایبەتمەندی چاودێری وردی تەندروستی لەگۆگڵەوە بەرهەمبهێنرێت made in google ی لەسەر بنوسرێت،

هەروەها شارەزایان ئاماژە بەوەش دەكەن لە ماوەی پێشوودا كۆمپانیای فەیسبوك ویستی ئەم كۆمپانیایە بكڕێتەوە، بەڵام وەك دەردەكەوێـت، كە كۆمپانیای فەیسبووك نەیتوانیوە ئەم كۆمپانیایە بكڕێتەوە، یاخود لەسەر چەند بەندێك ڕێكنەكەوتوون، بەڵام دوجار كۆمپانیای گۆگڵ كڕییەوە و لە ئایندەدا بەرهەمەكانی لێوە بڵاو دەكاتەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ