نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد

ئابوری

07/11/2019‌ 115 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 61.74 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 1.22 دۆلار بەرێژەی 1.94% دابەزیوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 56.35 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 88 سەنت بەرێژەی 1.54% نزمبووەتەوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكاوە هەیە، كە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوەو ئەگەر هەیە رنخەكەی زیاتریش نزمبێتەوە.

هـ ـ ح