پەیامێكی دڵنیایی لەئەمریكاوە بۆ شەرڤانانی هەسەدە

کوردستان

08/11/2019‌ 9083 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، لە هاوكاریكردنی شەرڤانانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەردەوام دەبین.

قسەكانی پۆمپیۆ لەمیانی ساڵیادی رووخانی دیواری بەرلین بوو، كە راشیگەیاند، ئەوان كار بۆ ئەوە دەكەن، كە چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا بدۆزنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جگە لەجەختكردنەوە لەبەردەوامی هاوكارییەكان بۆ شەرڤانان ئەوەشی راگەیاند، ئەمەریكا بڕیارێكی ستراتیژی بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش داناوە، بێ‌ ئەوەی وردەكارییەكەی بخاتەڕوو.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باسی لەخۆپیشاندانەكانی عێراقیش كردو رایگەیاند، عێراقییەكان دەیانەوێت عێراق بۆ خۆیان بێت، نەك بۆ ئێران.

هـ ـ ح