شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانیو راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، جەختیكردەوە، كە ئیدارەی یانەكەی پشتگیری دەكەن.
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بیر لەداهاتووم ناكەمەوە، چونكە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بەتەواوی پشتگیریم دەكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئەو راهێنەرە لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە، دەنگۆ هەیە، ئیدارەی یانەكەی دەیەوێت لەپۆستەكەی دووربخەنەوە.
ڤاڵڤێردی لەبارەی یاری داهاتووی بەرشەلۆنە لەگەڵ سێلتافیگۆ، كە ئەمڕۆ لە هەفتەی 13ی خولی ئیسپانی بەرێوەدەچێت رایگەیاند، كە بەتەواوی بۆ ئەو یارییە ئامادەن.
هـ ـ ح