وەڵامێكی توندی میسر بۆ لێدوانە "پێكەنیناوی"یەكانی ئەردۆغان

جیهان

09/11/2019‌ 12494 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سامح شوكری، وەزیری دەرەوەی میسر وەڵامی لێدوانە دووبارەكانی سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی دایەوە، بەوەی بەراوردی دۆخی میسر و توركیای كردبوو، سەرەرای ئەوەی ئاماژەی بەوە دابوو، دۆخی توركیا وەك میسر نییە.

شوكری، لە بەشداری كردنێكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ میدیاكاری میسری (عەمرو ئەدیب) لەكەناڵی ئێم بی سی دا وتی: لەراستیدا شتێكی پێكەنیناوییە بەوەی میسر شكستی هێنا بێت، لەگەڵ سەركەوتنی ئەو هەموو پرۆژانەو ئاماژەی ئەو راپۆرتانەی لە دامودەزگا نێودەوڵەتییەكانەوە دەردەچێت، هەموو ئەو شتانەشی بە چاو دەبینرێن لەو دەسكەوتانەو كردنەوەی بەردەوامی پرۆژە نەتەوەیی و پێنوێنەكانی ئابووری میسرو دابەزینی بێكاری بە رێژەی 8% و تێكڕای گەشەی ئابوری بە رێژەی 5.8%، هەروەها لە ئێستادا دۆلار بەرانبەر جونیه دابەزینی بەخۆیەوە بینیوەو ئەمەش هەمووی راستیە، "من نازانم ئەم قسەیە لە كوێوە هاتووە بەو شێوەیە هەڵسەنگاندن بكات، كە هیچ كەسێ گوێی بۆ ناگرێت".

پێش چەند رۆژێك سەرۆكی توركیا وتی: وڵاتەكەی رووبەرووی هەوڵی كودەتا كردن بووەوە لە 15ی تەموزی ساڵی 2016دا، لەهەمان كاتدا بەری گرت بە هەرەشە دەرەكییەكان نەیهێشت وەك لوبنان و سوریا و میسری بەسەر بێت.

دیارە بەرپرسانی میسر و توركیا، هەندێك جاریش میدیا كارەكانیان مشتومڕ لە نێوانیاندا دروست دەبێت، بەتایبەتی دوای كەنارگیركردنی سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە لە دەسەڵات (محەمەد مورسی) لە 3ی تەموزی 2013 دا.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا