عادل عەبدولمەهدی وەڵامی سیستانی دەداتەوە

عیراق

09/11/2019‌ 1554 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی بە بەیاننامەیەك وەڵامی عەلی سیستانی مەرجەعییەتی باڵای شیعەكانی دایەوە.

عادل عەبدولمەهدی لەمیانی بەیاننامەیەك بەلێنی ئەوەی داوە، كە داواكاری خۆپیشاندەران وەك خۆی جێبەجێدەكات، وەك ئەوەی مەرجەعییەت داوای كردووە.

رۆژی هەینی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە، كە تێدا داوای لەحكومەت كردبوو، داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێبكات.

سەرۆك وەزیران باسی لەوەش كردووە، كە خۆپیشاندانەكان دەبێتە خۆی پێشخستنی وڵات‌و بەڵێنی ئەوەشی داوە سزای ئەو كەسانە بدات، بوونەتە هۆی كوشتنی خۆپیشاندەران.

هەروەها بەڵێنی ئەوەشی داوە لەچاكسازییەكان بەردەوام دەبێت، بەشێوەیەك عێراق پێش دەخەن، بەشێوەیەك كەس لەخوار هێڵی هەژارییەوە نەبێت.

هـ ـ ح