ئەو منداڵانەی بەدیار شاشەی ئامێرەكانەوە بەسەر دەبەن زیان بەمێشكیان دەگات

تەندروستی

10/11/2019‌ 399 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوە نوێكان شاشەی ئامێرەكان دەتوانێت زیان بە مێشكی ئەو منداڵانە بگەیەنێت، كە لەخوار تەمەن ٦ ساڵەوەن.

توێژیەوەكە دەریخست، كە تابلێت و مۆبایلە زیرەكەكان و تەلەفیزیۆنەكان كار لە مێشك و قسەكردن و بیركردنەوە و خوێندنەوە دەكەن.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دكتۆر جۆن هوتۆن دەڵێت: دۆزینەوەكان تەركیزیان لەسەر پێویستی تێگەیشتن لەكاریگەرییەكانی شاشە لەسەر مێشك و بەتایبەت لەقۆناغی گەشكردنی مێشكی ئەو منداڵانەی، كە سەرتایانە، بۆیە دایكان و باوكان دەبێت سنوورێك بۆ ئەمە دانێن.

تیمەكە تەكنیكێكی پشكنینیان بەكارهێنا، كە بە DTI ناسراوە، بۆ ئەوەی حاڵەتی تەنی سپی لە مێشكدا  ٤٧ كوڕ و كچدا، كە تەمەنیان لەنێوان سێ بۆ پێنج ساڵاندا بوو دەستیان پێ بكەوێت.

دەركەوت ئەوانەی، كە زۆر لەسەر ئامێرە ئەلترۆنییەكان، یاخود لەسەر تەلەفیزۆین ئەوا زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە لەزمانەوانیدا زیاتر تووشی كێشە ببن.

هەوروەها نەیان دەتوانی خێرا ناوی تەنەكانی، كە پێیان دەدەڕیت ناوەكەی بڵین.ئەمەش مانای وایە، كە خێرایی مێشك كەمدەكاتەوە .

دكتۆر هوتۆن دەشڵێت: ٢٨ لە منداڵەكان، كە ١٠ دانەیان ٦ یان مۆبایل و تابلێتیان هەبوو ٪٤١ تەلەفیزیۆنیان هەبووە لە ژووری نوسنتەكانیاندا.

توێژینەوەكە هەروەها دەریخست ئەو منداڵانەی، كە لە باخچەی ساوایانن، كە خۆیان بە یاریە كۆمپیتەركانەوە خەریك دەكەن ئەوا كەمتر تەنی سپیان هەیە كە بۆ پەیوەندی نێوان هەستەدەمارەكان بەكاردێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل