چی روودەدات ئەگەر ڕۆژانە پیاز بخورێت؟

تەندروستی

11/11/2019‌ 2914 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆربەمان لە خواردنەكانیاندا پیاز بەكاردەهێنین، كە خواردنی پیاز ڕۆژانە زۆر سوود بە جەستەمان دەگەیەنێت. 

بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین  C، پرۆتین، ڕیشاڵییەكان و دژە ئۆكسان تێیدا، لەگەڵ ئەوانەشدا دژی شێرپەنجە دەجەنگێت، كەوایە ئەگەر هەموو ڕۆژێك پیاز بخۆین ئەمانە ڕوودەدەن.

مەترسی شیرپەنجە كەم دەكاتەوە
تا زیاتر پیاز بخۆیتەوە ئەوا زیاتر بەرگری بەدەست دەهێنیت، بەهۆی پێكهاتەكانی Organosulfur  ، كە وەك دژە ئۆكسان كاردەكات و مەترسی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە.

مەترسی نەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە
كاتێك پیاز دەخورێت ئەوا بری ئەنسۆلین لە سیستمەكەدا زیاد دەكات و ئەمەش جگەر بەچاكی دەكەوێتە كار لە جەستەدا.

لە ئەنجامدا ئەنسۆلینی زیاتر دەتوانێت پرۆسەی گولوكۆس بكات، بۆیە ئەمە نەخۆشی شەكرە لێكەمدەكاتەوە.

پەرە بەتەندروستی دڵ دەدات
دەركەوتووە پیاز جۆرە دژە ئۆكسانێكی تێدایە، كە دەمارەكانی دڵ پاكدەكاتەوە لە هەموو پاشەڕۆ و زیانەكانی ناهێڵیت، دەتوانێت كۆریسترۆڵی جۆری LDL كەمدەكاتەوە زیانی نەخۆشییەكانی دڵیش لادەبات. 

هەروەها دژە ئۆكسان لەپیازدا دەتوانێت دەمارە خوێنبەر باش بكات و جیڕی و نەرمیان پێ ببەخشێت.

بەرگری بەهێز دەكات
پێكهاتەكانی Selenium وQuercetin  هەردووكیان پێكەوە كاردەكەن بۆ بەهێزكردنی بەرگری جەستە، كاردەكەن بۆ كەمكردنەوەی هەڵئاوسان لەجەستەدا.

لەهەندێك جۆری هەستیاری دەتپارێزێت
دەتوانێت دژی ئاوی لووت، هەڵئاوسانی قورگ و خورانی چاو ڕزگار بكات.

دژی تۆپەڵبوونی خوینە
پێكهاتەی Rutin  لەپیازدا ناهێڵیت خوێن تۆپەڵ ببێت، كە ئەمەش زۆر ترسناكە، چونكە دەبێتە گرتنی دەمارەكانی خوێن.

خەو و باری دەروونی باشتر دەكات
ئەگەر بەهۆی كەم خەوییەوە دەناڵێنێت ئەوا پیاز پێكهاتەكانی Serotonin, Dopamine وNorepinephrine   تێدایە، كە پێكەوە حەزی خواردن باش دەكەن، هاوسەنگی دەدەنە باری دەروونی، خەویكی ئارام بە كەسەكە دەبەخشن.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعییل