كۆمەڵێك خوی گەشتیاران كە دانیشتووان بێزار دەكەن

جیهان

11/11/2019‌ 285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵپەڕی IOL كۆمەڵێك ڕەفتاری ناشیرینی گەشتیارانی ئاماژە پێكردووە، كە دەبێتە هۆی بێزاركردنی خەڵكی ئەو ناوچەیەی گەشتی بۆ كراوە.

یەكێك لەو خووە ناشرینانەی ئاماژەی پێكراوە بردنی خواردنەوە كحولییەكانە بۆ هۆتێلەكان، یاخود خواردنەوەی مادە كحولییەكانە لەسەر شەقامەكان. 

تەنانەت لەو ناوچانەی، كە خواردنەوە كحولییەكان ڕێپێدراون نابێت ئەوندە بخورێتەوە كەسەكە ئاگایی لەدەست بدات.

یەكێكی تر لەو ڕەفتارە ناشرینانە لەبەركردنی كۆمەڵێك جلوبەرگی نەشیاوە، كە لەگەڵ نەریتی ئەو شوێنانەدا نەگونجێت.

یەكێكی تر لەو ڕەفتارانە گرتنی وێنەیە لە كۆمەڵێك شوێنی قەدەغە، نابێت گەشتیار وەها بیربكاتەوە مادام لەو وڵاتنە پارە خەرج دەكات كەواتە ئاساییە هەموو شتێك بكات.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ