شارپرێس:
هۆشیار زێباری، وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق ده‌ڵێت، به‌یاننامه‌ی هه‌ریه‌كه له مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق و واشنتۆن، خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌ره‌و ئاژاوه‌ی زیاتر ده‌به‌ن.
هۆشیار زێباری له‌تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی، هه‌ردوو په‌یامه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی و واشنتۆن به جیا، واده‌كات خۆپیشانده‌ران سه‌قفی داواكارییه‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌ره‌و ئاژاوه‌ی زیاتر ده‌بات.
هۆشیار زێباری كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه ده‌شڵێت "پێویسته چاكسازیی ڕاسته‌قینه بكرێت" له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ حكومه‌ت ده‌توانێت چاكسازی بكات؟ زێباری نوسیویه‌تی "به‌ڵێ ده‌توانێت".
ڕ. ج