مایك پۆمپیۆ په‌یامی ئه‌مریكای له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ گه‌یانده‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی

عیراق

12/11/2019‌ 880 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداو پۆمپیۆ رایگه‌یاند، خۆپیشاندانی ئاشتیانە رەگەزێکی بنەڕەتییە لە کۆمەڵگە دیموکراتییەکاندا و "کوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران رەتدەکەینەوە".

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌،  عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه‌ و له‌باره‌ی دۆخی عێراق و پرسی تیرۆره‌وه‌ گفتوگۆیان كردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌ په‌یوه‌ندیه‌ دوقۆڵییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌ و هاوكات رایگه‌یاندووه‌، حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ و داوا ره‌واكانی خۆپیشانده‌راندایه‌.

هاوكات مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رایگه‌یاندووه‌، "خۆپیشاندانی ئاشتیانە رەگەزێکی بنەڕەتییە لە کۆمەڵگە دیموکراتییەکاندا، كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران لەلایەن حکومەت و بەکارهێنانی هێزی کوشندە لە دژیان، رەتدەکەینەوە".

پۆمپیۆ راشیگه‌یاندووه‌، "پێویسته‌ هەنگاوی خێرای هەڵگیرێت بۆ چارەسەرکردنی داوا رەواکانی خۆپیشاندەران لەڕێگای ئەنجامدانی چاکسازی و چارەسەری گەندەڵی".

ئه‌وه‌شی وتووه‌، "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی عێراقێکی بەهێزو خاوەن سەروەری گەشەکردوو، لەسەر بنەمای چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژی ئیمزاکراوی نێوان هەردوو وڵات".

بەپەلە