نیشتمانی سەرەكی كێوی كوێیەو سوودەكانی چین؟

هەمەڕەنگ

13/11/2019‌ 1207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێشتر میوەی كێوی وەك ترێی ڕێوی چینی ناسرابوو، لەبەر ئەوەی نیشتمانی سەرەكی ئەو میوەیە پێش ئەوەی بگاتە زۆرینەی وڵاتانی جیهان باكووری چین بوو .

كێوی لەگەڵ مژدەدەرە مەسیحییە سەرەتاییەكان گەیشتە وڵاتی نیوزلەندا، ئێستاش كێوی بووەتە میوەی نیشتمانی ئەو وڵاتە ئەوروپییەی دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای دەریای هێمن .

هەندێك كەس حەز دەكەن كێوی لەگەڵ زەڵاتەدا تێكەڵ بكەن‌و هەندێكی تر دەیانەوێت لەگەڵ ژەمە خێراكاندا بیخۆن، هەندێكیتر بەباشی دەزانن وەك شەربەت بیخۆنەوە، ئەوە لەكاتێكدا لەهەندێك لە كۆمەڵگاكاندا لێدەنرێت و دەخرێتە سەر ئاگر .

لە گرنگترین سوودەكانی كێوی ئەوەیە، كە نیشانەكانی رەبۆ سووك دەكات و دژە شێرپەنجەیەكی نموونەییشە، بۆ تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن بەسوودە و كۆنترۆڵی نەخۆشی شەكرەش دەكات .

كێوی بڕێكی زۆرو ڤیتامین ڕیشاڵی خۆراكی تێدایە، هەروەك سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ڤیتامین B5 و ڤیتامین E .

میوەی كێوی برێكی زۆر پۆتاسیۆمی لەخۆیدا هەڵگرتووە، هاوكات برێكی باش كانزاكانی تریشی تێدایە، بەڵام بەگوێرەی شارەزایان ئەگەر كێوی بۆ ئەوانەی هەستەوەریان هەیە میوەیەكی باش نییە ئەویش بەهۆی تامە توندەكەی، بەشێوەیەك رەنگە خواردنی "كۆنیشانەی هەستەوەری دەمی" لەگەڵ بێت .

شارەزایان دەڵێن: ئەو كۆنیشانە تەنیا بە خواردنی بڕێكی كەم لەم میوەیە، یان تامێكی هاوشێوە دەبێتە هۆی درووستبوونی خروو لە دەم و قوڕگدا.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی