ناسا یەكەم فڕۆكەی كارەبایی خۆی ئاشكراكرد

جیهان

13/11/2019‌ 436 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئیدارەی فڕۆكەوانی و بۆشاییگەری ئەمەریكا (ناسا)  لە كارگەی زانستی فرۆكەوانی لە بیابانی كالیفۆڕنیا وێنەی یەكەمی فرۆكە ئەزموونییە كارەباییەكەی، كە لە جۆری ئێكس-57 "ماكسوێڵ" نمایش كرد .

فڕۆكەكە لەفرۆكەی  "تكنام بی 2006 تی"ی  هاوتا ئیتالییەكەی وەرگیراوە، كە دوو بزوێنەری هەیە و لەساڵی ٢٠١٥ وە كار لەسەر پەرەپێدانی دەكرێت، بەڵام هێشتا ساڵێكی تری دەوێت یەكەم گەشتی ئەزموونی خۆی بكات.

فڕۆكەكە پشت بە ١٤ بزوێنەری كارەبایی دەبەستێت و پاترییەكانی جۆری لیسیۆم ئەیۆن بەگەڕی دەخەن .

هەرچەندە كۆمپانیا تایبەتەكان چەندین ساڵە كار لەسەر پەرەپێدانی فرۆكەی كارەبایی دەكەن، بەڵام پرۆژەی ئێكس-٥٧، كە ناسا كاری لەسەر دەكات ئامانج لێی دیزاینكردن‌و خستنەڕووی تەكنەلۆژیاكەیە بەجۆرێك لەگەڵ ئەو پێوەرانە بێتەوە و كۆمپانیا بازرگانییەكان بتوانن جێبەجێیبكەن تا لەلایەن حكوومەتەوە پەسەند بكرێت .

برنت كابلا، بەرپرسی ناوەندی ئەمسترۆنگ بۆ توێژینەوەی فرۆكەوانی سەر بە ناسا دەڵێت: پێوەرەكان بریتین لە لێهاتوویی فڕین و سەلامەتی و وەزە و كەمكردنەوەی ژاوەژاو .

ئەو بەرپرسەی ناسا لەچاوپێكەوتنی لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت: ئامانجمان ئەوەیە لەكۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ ئەو فرۆكەیە بفڕێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی


بەپەلە