ئەمریکا هێزەکانی لەرۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە

کوردستان

13/11/2019‌ 2763 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزەکانی ئەمریکا بەشێکی زۆری هێزەکانی لە بنکەی سرین لە باشووری شاری کۆبانێ کشاندەوەو هێزێکی دیکەی لە هەرێمەوە رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە رۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، کاروانێکی گەورەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پێکهاتبوون لە 120 ئۆتۆمبێلی سەربازیی کە پڕبوون لە تەقەمەنی زرێپۆش و کەرەستەی لۆجیستی لە بنکەی "سرین"ەوە کشاونەتەوە.


 بنکەى سرین گەورەترین بنکەی سەربازى هاوپەیمانان بوو لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریاو ئەمرۆ لەو بنکەیە کشاونەتەوەو بەرەو ناوچەکانى دیکەى رۆژئاواى کوردستان پاشەکشەیان پێکراوە.


هاوکات کاروانێکی دیکەی سەربازیی ئەمریکا دوێنێ شەو لە خاکی عێراقەوە چوونە نێو خاکی سووریاوە و، بەڕێکەوتن بەرەو بنکەکانی ئەمریکا لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.

س.هـ