شارپرێس:
حاكم شێخ له‌تیف، یاساناس و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، "منیش ھاتمە سەر مەزھەبی فەرھاد پیرباڵ"، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه پێشتر فه‌رهاد پیرباڵ، نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ له شاری هه‌ولێر "میزی به دیواری دادگادا كردووه".
حاكم شێخ له‌تیف، یاساناس و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق له نوسینێكدا له فه‌یسبووكی خۆی له‌ژێر ناوی "ئەوە منیش ھاتمە سەر مەزھەبی فەرھاد پیرباڵ" نوسیوویه‌تی، ڕۆژنامەنوسێک لەسەر کاری ڕۆژنامەنوسی دەستگیربکرێت کە یاسا ڕێگا نادات دەستگیربکرێت، کەچی دەستگیری بکەیت، "لەوەش سەیرو سەمەرەتر لە دادگای جزیرەی واقواق کاتێک جێگری سەرۆکی حکومەت پەیامێک لە میدیاوە دەنێرێ یەکسەر ئازاد دەکرێ".
ئه‌و په‌یامه‌ی حاكم شێخ له‌تیف له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ ئازاد عوسمان، رۆژنامەنوس و بەڕێوەبەرى رادیۆى دەنگ لە کەلار لەسەر سکاڵایەکى کۆن، کە پێشتر بە کەفالەت ئازادکرابوو، ده‌ستگیركرا، به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئازادكرا.
حاكم شێخ له‌تیف ده‌پرسێت، "ئاخر کە پێویست نەبوو دەستگیربکرێ بۆ دەسگیرتان کرد؟ ئەگەریش دەسگیرکردنەکەی یاسایی بوو بۆ بە پەیامێکی سیاسی ئازاد کرا؟".
باسی له‌وه‌شكردووه، "ئەگەر ئەنجومەنی دادوەری، ئەنجومەنی داوەری بوایە دەبوایە یەکسەر ئەو دادوەرەی بدایە بە لێکۆڵینەوە، ئەگەریش لەسەرو خۆی فەرمانی پێکراوە جا بۆ دەستگیرکردنەکەی بێ یان بۆ ئازاد کردنەکەی دەبێ ئەو سەروخۆیەشی لەگەڵیا بدرێ بەلێکۆڵینەوە".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە پۆستێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكرده‌وه، "زیندان شوێنی رۆژنامەنوس و رەخنەگران نییە، بەڵکو شوێنی دز و پیاوکوژانە".
ئه‌و دادوه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، "ھەڵوێستی جێگری سەرۆک وەزیران لە بەرگریکردن لە ئازادی ڕادەربڕین کارێکی باشە، یەکەم جارە بیبینم لەسەر ھەمان ئاڕاستەی مام جەلال لە مەڕ بەرگریکردن لەئازادی بیروڕا ھەنگاو دەنێ".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، "لەتەمەنی کاری دادوەریم ھیچ بڕیارێکم بە فشاری ھیچ لایەنێک نەلەناو دەسەڵاتی دادوەری نە لەدەرەوەی دەسەڵاتی دادوەری دەرنەکردوە، بەڵام کە ئەو جۆرە ھەڵوێستانە دەبینم شەرم دەکەم ڕۆژێک دادوەر بووم".