كەریم بنزیما بیر لەیاریكردن بۆ جەزائیر دەكاتەوە

وەرزش

19/11/2019‌ 462 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی تۆپی پێی فەرەنسی  Noel Le Graet ڕۆژی شەمە لەبارەی ئەو ئاستە بەرزەی كەریم بینزیماوە باسی لەوە كرد، كە هەرگیز لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕێگەی پێنادرێت جارێكی دیكە.

بنزیمای ٣١ ساڵ، لە لیستی ڕەشدایە لە هەڵبژاردەكەی لەدوای ئەوەی مامەڵەی بەشریتی سێكسییەوە كردووە لە هاوتیمەكەی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا ماتیۆ ڤالبیۆنا.

لە وەڵامێكدا كەریم بنزیما بۆ  Le Graet لە تویتەر نووسیویەتی: نوێل وامزانی تۆ تەداخولی بڕیارەكانی ڕاهێنەر ناكەیت.

ئەو وتیشی: ئەوە بزانە، كە تەنیا من خۆم دەتوانم كۆتایی بە یاریكردنم بهێنم لە یاریەنێودەوڵەتییەكان.

ئەوەشی وت: ئەگەر وابیر دەكەیتەوە، كە من كۆتایم پێهاتووە، ئەوا ڕێگەم پێبدە، كە یاری بۆ یەكێك لەو وڵاتانە بكەم، كە باشە بۆ من و پاشان دەبینین چی ڕوودەدات.

بنزیما لە خێزانێكی جەزائیری لەدایك بووە و ٢٠٠٦  ڕەتیكردەوە بۆ هەڵبژاردەی جەزائیر یاری بكات، بەڵام دەردەكەوێت كەریم بیر بكاتەوە بەهۆی ئەوەی لەیۆرۆی ٢٠١٦ و جامی جیهانی ٢٠١٨ نەیتوانی لەگەڵ فەرەنسادا بەشداری بكات.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل