باڵ‌و ئاراستە جیاوازەكانی یەكێتی بەرێككەوتنێكەوە دەچنە كۆنگرە

کوردستان

19/11/2019‌ 3718 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باڵ‌و ئاراستە جیاوازەكانی یەكێتی نیشتمانی لەرێككەوتن نزیكبوونەتەوەو بڕیارە بەو رێككەوتنەشەوە بچنە كۆنگرە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، لەئەنجامی گفتوگۆی بەرپرسانی یەكێتی لەماوەی رابردوو گەیشتوون بە رێككەوتن، بەوەی چارەسەری هەموو كێشەكان بكەن‌و دواتر بەو رێككەوتنەوە بچنە كۆنگرە.

هەر بەپێی زانیارییەكان رێككەوتنەكە بەشێوەیەكە، كە كەسێك وەك سكرتێری گشتی لەكۆنگرە بەكۆی دەنگ هەڵدەبژێرێت‌و ئەندامانی سەركردایەتیش لەچەند لیستێكی دیاریكراو و بەپێی رێككەوتنەكە هەڵدەبژێرێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە 7/12/2019 یەكێتی نیشتمانی كۆنگرەی چوارەمی خۆی ببەستێت، كە ساڵانێكە لەنێوان باڵەكانی ئەو حیزبە كێشە هەیەو بەو هۆیەشەوە كۆنگرە دواكەوتووە، كە دەبوو لەساڵی 2013 ببەسرێت.

هـ ـ ح