شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان دزەیان بەناوی ئەو یاریزانە كردووە، كە دەبێتە براوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی، كە بەباڵۆندۆر ناسراوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی بەرشەلۆنە براوەی خەڵاتی باڵۆندۆری ساڵی 2019 دەبێت.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە تیمی گۆڤاری فرانس فتبۆڵ سەردانی شاری بەرشەلۆنەیان كردووەو وێنەی میسیان گرتووە، وەك ئامادەكارییەك بۆ دابەشكردنی خەڵاتەكە.
میسی ركابەری هەریەكە لەكریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو ڤان دیكی هۆڵەندی دەكات، بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر، كە دوو شەممەی داهاتوو ناوی براوە بەفەرمی ئاشكرادەكرێت.
هـ ـ ح