ئبراهیموفیچ یانەیەكی سودی دەكرێت

وەرزش

28/11/2019‌ 329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زڵاتان إبراهیموفیچی سویدی ئاشكرایكرد، كە یانەی "هاماربی" وڵاتەكەی بەشێوەیەكی فەرمی كڕیوە.

هاوكات سەرۆكی یانەكە ریچارد فون یوكسول، لەبەیاننامەیەك رایگەیاندووە، ئەوان دەیانەوێت ئاستی یانەكەیان بەرز بكەنەوە، بۆیە یانەكەی فرۆشتووە.

زەڵاتان پێشتر لەیانەی لۆس ئەنجلوس گالاكسی یاری كردووەو بەم دوایانە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی كۆتایی هات.

زەڵاتان 22% یانەكەی بەتەواوی كڕیوەو رایگەیاندووە، كە ئەو یانەیەی خۆش دەوێت‌و دەیەوێت لەداهاتوو ببێتە مۆڵكی خۆی.

هـ ـ ح


بەپەلە