ئەگەری هەرەسهێنانی یەكێتی ئەوروپا

جیهان

28/11/2019‌ 1792 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كێ سەقامگیری ئەوروپا تێكدەدات، بۆچی یەكێتی ئەوروپا دەروخێت؟ ناونیشانی راپۆرتێكی گۆڤاری (فوینیە ئوبزرینیە)، دەربارەی بەرژەوەندی توركیا لە سەربەخۆیی ئەوروپا و رزگاربوون لە كۆت و بەندەكانی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، سەرەرای دەستێوەردانەكان لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا، روسیا تۆمەتبارە بە دروستكردنی پشێوی لە ئەوروپا، بۆ ئەم مەبەستە پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە ئیسپانیا كراوەتەوە لەگەڵ گروپێكدا بە تۆمەتی هەبونی پەیوەندی لەگەڵ روسیا.

هەر بەم بۆنەیەوە، وەزارەتی دەرەوەی روسیا بێزاری خۆی دەربڕی لەبڵاوكراوەی رۆژنامەكانی ئیسپانیاوەو ئەوەی بە خەیاڵ وەسف كرد، لە بەرانبەردا بەڕێكەری كاروبارەكانی دەرەوەی ئیسپانیا (جۆزیف بۆریل)، زانیارییەكانی دەزگای هەواڵگری ئیسپانیای دەربارەی ئەو گروپە رەتكردەوەو رایگەیاند ئیسپانیا بە هیچ شێوەیەك ناكۆكی لەگەڵ روسیادا نییە و لە پاشە ‌رۆژیشدا نایبێت.

ماوەی سی ساڵی رەبەقە، ولاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات- پۆلەنداو كۆماری چیك و سلۆفاكیا و مەجەر- وەك ئامانجێكی ناوەندی تەماشای چوونە نێو یەكێتی ئەوروپا دەكەن و ئایندەو ئاسۆی گەشەی ئابوورییەكەیان بە ئەندامەتی یەكێتی ئەوروپاوە دەبەستنەوە. 

ئێستا دۆخەكە زۆر گۆڕاوە، گومانەكانی ئەوروپا لە وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات زەق دەبنەوە، ئەمەش پارتە بەرهەڵستكارەكان تێدەپەڕێنێت، لەسێ وڵاتی ئەوروپای رۆژهەڵاتدا سەرۆكی حكومەتەكان لەوانەن گومانیان لەسەرە، ئەمەش جێگای دڵەڕاوكێی برۆكسیڵە.

پاشان، هۆكارەی بنەڕەتی بۆ ناسەقامگیری سیاسی راستەقینە لەئەوروپا كێشەی یەكێتی ئەوروپا و نموونەی خودی ئەوروپای یەكانگیرە، لە داهاتوودا، هەڵوێستی ئەوانەی گومانیان هەیە دەبێتە ئاژاوەیەكی سیاسی لەهەندێك وڵاتی ئەوروپی‌و گرژی جەماوەریی و گۆڕەپانی بچووكی لێدەكەوێتەوە.

هۆكاری دووەمیش، كە گرنگیەكەی زیاترە، بریتییە لە دەستێوەردانی هێزی دەرەكی، بەتایبەتی ئەمریكا و بەریتانیا، لە ژیانی سیاسی كیشوەری ئەوروپا، دیارە كە لە بەرژەوەندی ئەمریكادا نیە دووبارە یەكێتی ئەوروپا لەسەر بنەمای پەیكەرێكی بەهێز بنیاد بنرێتەوەو ببێتە هەرەشە لەسەر بەرژەوەندیەكانی واشنتۆن لە ئەوروپا.

ئەگەر بمانەوێت لەسەر روسیا و هەلوێستی سەركردەكانی قسە بكەین، ئەوا رووخانی یەكێتی ئەوروپا و ناسەقامگیری لە ئەوروپا لە بەرژەوەندی مۆسكۆ نییە. 

وڵاتە ئەوروپییەكان هاوبەشی ئابووری روسیان، مۆسكۆ بەرژەوەندی گەورەی هەیە لە سەربەخۆیی ئەوروپا و رزگار كردنی لە دەست ئەمریكا‌، سەرەرای بنیات نانی پەیوەندیەكانی  روسیا لەسەر بنەمای سودی ئابوری تەندروست و رێزلێنانی سیاسی دوو لایەنە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا