توركیا بەفڕۆكەی بێ فرۆكەوان) هێرش دەكاتە سەر كوردانی رۆژئاوا

کوردستان

28/11/2019‌ 1530 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی هەوڵەكانی توركیا بۆ رێككەوتن لەگەڵ مۆسكۆ بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لەمەرجی هەبوونی هێزەكانی بكات لە ناوچەی بەناو ئارام.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەنقەرە لە خشتەی كارەكانیدا پرسی هەبوونی سەربازی خۆی لە ناوچەی ئەمنی لە باكووری سوریای ژێر دەستی هێزەكانی بەشار ئەسەد و روسیا ناسڕێتەوە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، شەڕی توند لە نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و سوپای بەناو نیشتمانی سوریای سەر بە توركیا بەرپا بوو لەهەردوو پارێزگای رەقە و حەسەكە.

لەراپۆرتەكە باس لەوەش كراوە، كە ئەنقەرە زۆر بە چڕی چالاكییەكانی فرۆكەی بێ فرۆكەوانی بەكارهێنا و بووە مایەی كەوتنەوەی قوربانی لەنێو خەڵكی ئاسایی و جەنگاوەرەكانی تری كورددا. 

هەروەها پێدەچێت ئەمەش هۆكاری پشت تەقینەوەكانی تەل ئەبیەز بوبێت لەشەممەی رابردوودا دژی هێزەكانی سەر بە توركیا.

هاوكات میدیكانی توركیا لێدوانێكی خەلوسی ئاكاریان بڵاوكردەوە، بەوەی ئەنقەرە رۆژانە لە نێوان 10 بۆ 15 پێشێلی ئەمنی لەسەر سنووری رۆژهەڵات و رۆژئاوای ناوچەی ئارام، كە درێژیەكەی 145 كلم لە سوریا، تۆمار كردووە، لەم رووەشەوە توركیا لەپەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ روسیا لەپێناو بەرگرتن لەو پێشێلكارییانە لەسەر سنووری ناوچە ئارامەكە.

لەیەكی تر جێگری بەرێوەبەری ئیدارەی ناوەندی پۆلیسی سەربازی روسیا (فیتالی كوخ) باسی لە پەیوەندییەكان كرد لەگەڵ لایەنی توركی بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا، لەم بارەیەوە وتی : تایبەت بەكاركردن لەناوچەی نزیكی سنوری توركیا، دەتوانم بڵێم كارەكان قورسن، چونكە پرسی ئێشكگرتنە هاوبەشەكان شتێكی نوێیە و لەم بارەیەوە دانوستان لەگەڵ توركیا كراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، كوخ بە دووری زانی، بەتایبەتی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات، دەربارەی دروست كردنی خاڵی جێگیر، ئەو خاڵانەی توركیا دەیخاتە روو بۆ ئەو ناوچانەی دیمەشق و مۆسكۆ بەڕێوەی دەبەن.

لەو بارەیەوە، ئەندامی پەیامنێر لە ئەكادیمیای زانستی سەربازی، عەقید (ئیدوارد رودیوكوف) وتی: ئەنقەرە دەیەوێت مەرجی نوێ بسەپێنێ بەسەر مۆسكۆدا، بۆ ئەوەی هەبوونی زیاتری سەربازی خۆی لە باكوری سوریا هەبێت، ئەمەش بابەتێكە كاریگەریی پۆزەتیڤی لەسەر ئاسایشی ناوچەكە نابێت. 

ناوبراو دڵنیاشە لەوەی، كە سەركردایەتی روسیا ئەم جۆرە سازشانە بكات، چونكە دیمەشق زۆر بەتوندی دژی هەبوونی توركیا و وڵاتانی ترە لەسوریا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا