شارپرێس:
هەڵبژاردەی عێراق ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات بووه‌وه و بەشێوەیەکی فەرمی گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی جامی کەنداوی ٢٤.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات هێنا و دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی لە کۆمەڵەی یەکەمدا نووسییەوە.
گۆڵەکانی عێراق یەکەمیان له رێگه‌ی عەلا عەباس لە خولەکی شه‌ش و ئەوەی دیکەش عەلا عەبدولزەهرە لە خولەکی ٣٧ تۆماریکرد.