لەئەفریقا پلاسیك بۆ دروستكردنی شەقامەكان بەكاردەهێنرێت

جیهان

02/12/2019‌ 1414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەباشووری ئەفەریقا بتڵی پلاستیكی شیر بەكاردەهێرێت بۆ قیرتاوكردنی شەقامەكان، بەهیوای ئەوەی یارمەتی وڵاتەكە بدەن بۆ لەناوبردنی كێشەی پاشماوی پلاستیكی و باشتركردنی كواڵێتی ڕێگاوبان.

بەپێی یەكێتی ڕێگاوبانی باشووری ئەفەریقی تێچووی ڕێگاوبان ساڵانە ٣.٤ بلیۆن دۆلارە بەهۆی چاكردنەوەی ئۆتۆمبیل‌و ڕووداوەكانەوە.

لەمانگی ٨ دا Shisalanga Construction بوو بەیەكەم كۆمپانیای باشووری ئەفەریقا بتوانێت بەشێك بۆ ڕێگاكان تەرخانبكات، كە بە پلاستیك قیرتاو دەكرێت.

لەئێستادا زیاتر ٤٠٠ مەتر لەشەقامی   Cliffdale  قیرتاو كراوە.كە بەشێكی لەشاری دوربان دەگرێتەوە، بە بەكارهێنانی ٤٠٠ هەزار بتڵی پلاستیكی شیری دوو چینی.

كۆمپانیاكە ڕایگەیاندووە، كە ئەم مادە پلاستیكییە زۆر چاكە و زۆر دەمێنێتەوەو دژە ئاوە و دەتوانێت خۆی بگرێت لەپلەی گەرمی ٧٠ پلەی سیلیزدا لەپلەی نزمی  ٢ ژێر سفردا.

بڕی تێچوونی ئەمە وەك شێوازە كۆنەكەیە، بەڵام كۆمپانیاكە باوەڕی وایە لەداهاتوودا لە باری دارایی ڕزگاریان دەكات و لە ٢٠ ساڵ زیاتر دەمێنێتەوە.

هەروەها بەڕێوبەری كۆمپانیاكە  Deane Koekemoer ڕایگەیاند، ئەنجامەكان زۆر دڵخۆشكەرن، ئەمە كارێكی زۆر جیاواز و تاكە.

وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل

بەپەلە