شارپرێس:
وەزیری بەرگریی فەڕەنسا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی داوا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات فشارنه‌خاته سه‌ر رێكخراوی په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی باكور (ناتۆ) بۆ كڕینی چه‌كی ئه‌مریكی.
فلۆرانس بارلی، وەزیری بەرگریی فەڕەنسا له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، "ناكرێت لەژێر فشارەكانی ئیدارەی ئەمریكا، ماددەی پێنج لە پەیماننامەی باكووری ئەتڵەسی كە تایبەتە بە پرسی بەرگریی هاوبەش، بۆ مادەیەكی تر هەموار بكرێت، بە ئامانجی كڕینی فڕۆكەی جەنگیی جۆری ئێف 35 لەلایەن ئەندامانی ناتۆ".
باسی له‌وه‌شكرد، بە پێویستی ده‌زانن وڵاتانی ئەوروپا كار بۆ بنیاتنانی دامەزراوەیەكی سەربازیی بكەن، كە لەگەڵ توانا سیاسیی و ئابوورییەكانیاندا، بگونجێت.