لەهەر چوار منداڵ منداڵێك ئاڵوودەی مۆبایلە زیرەكەكانە

تەندروستی

03/12/2019‌ 167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لێكۆڵینەوەیەكی زانستی نوێ ئەوەی دەرخستووە، كە لە هەر چوار منداڵ و هەرزەكارێك یەكێكیان ئاڵوودەی گرفتەكانی پەیوەست بە بەكارهێنانی مۆبایلە زیرەكەكانە، بەشێوەیەك ئەو رەفتارە ئاڵوودەبوونە پەیوەستە بە لاوازی تەندروستی هۆشەكییەوە .

لێكۆڵینەوەكە باسی لەوە كردووە، كە ئەو ماوەیەی منداڵان و هەرزەكاران لەسەر مۆبایل و ئامێرە زیرەكەكان بەسەری دەبەن بابەتێكە رۆژ بە رۆژ زیاتر جێگای نیگەرانییە، بەڵام شارەزایان دەڵێن: هێشتا ئەو بەڵگانەی دەڵێن بەسەربەردنی كاتێكی زۆر لەبەردەم شاشەكان خۆی لەخۆیدا زیانبەخشە كەمن، بەڵكو لێكۆڵینەوەكە دەیەوێت سەیری پشتەوەی ئەو كاتە بكات، كە منداڵان و هەرزەكاران لەبەردەم شاشەكان بەسەری دەبەن و دۆزینەوەی ئەو پەیوەندییەی ئەوان بەو ئامێرانەوە دەبەستێتەوە .

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە ٢٣% ی گەنجان پەیوەندییەكی نادروستیان لەگەڵ مۆبایلە هۆشمەندەكانیان هەیە، كە واپێدەچێت ئەوە پەیوەندی بە لاوازی تەندروستی هۆشەكییانەوە هەبێت، لەگەڵ ئەوەی لێكۆڵینەوەكە ناتوانێت بڵێت، كە بەكارهێنانی مۆبایل دەبێتە هۆی درووستبوونی ئەو جۆرە گرفتە هۆشەكییانە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی