شارپرێس:
وه‌زیرانی نه‌وتی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ئۆپیك پێشبینیده‌كه‌ن له ساڵی داهاتوه‌وه "سه‌رده‌می زێڕین"ی نه‌وتی به‌ردینی ئه‌مریكا كۆتایی پێبێت.
ئاژانسی بلومبێرگ له‌زاری وه‌زیرانی نه‌وتی ئه‌ندام له‌ڕێكخراوی ئۆپیك ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، له‌ساڵی 2020دا نه‌وتی به‌ردینی ئه‌مریكا به‌ره‌و دابه‌زینێكی به‌رچاو ده‌چێت و تا كۆتایی ئه‌و ساڵه ئه‌مریكا ده‌توانێت ڕۆژانه ته‌نیا 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ناوچه به‌ردینه‌كانی به‌رهه‌مبهێنێت.
له ساڵانی 2018-2019 ئه‌مریكا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له‌ناوچه به‌ردینه‌كان گه‌یشتبووه 1.1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ڕێژه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ڕ . ج