شارپرێس:
سه‌ركرده دیاره‌كانی هێزه شیعه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك ناو بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له‌نێوان نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدراوه، ژماره‌یه‌ك ناو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق خراونه‌ته‌ڕوو.
نوری مالكی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێشنیازی قوسه‌ی سوهه‌یل، وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق یاخود دادوه‌رێكی باڵای كردووه، هه‌روه‌ها هادی عامری و محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌نێوان دادوه‌ران فایه‌ق زێدان و عه‌لی شوكری پێشنیازی یه‌كێكیان كردووه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، وه‌زیری پێشووی كار و كاروبای كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیبراهیم به‌حرلعلوم، وه‌زیری پێشووتری نه‌وتی عێراق دووان له‌و ناوه پێشنیازكراوانه بوون، كه ده‌كرێت یه‌كێكیان پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق وه‌ربگرێت.
ڕ . ج