نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكات

ئابوری

04/12/2019‌ 193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لەرۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی دە سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.82 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكان 14 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.10 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەمی وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك هەیە، كە لەچەند رۆژی رابردوو رووی لەدابەزین كردبوو.

هـ ـ ح