نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی گەورە تۆمار دەكات

ئابوری

05/12/2019‌ 316 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورە تۆمار دەكات، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 2.18 دۆلار بەرێژەی 3.6% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.00 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 2.33 دۆلار بەرێژەی 4.2% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.43 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوو زنجیرەیەك نزمبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا.

هـ ـ ح


بەپەلە