یانەكانی ئینگلتەرا دیگۆ سیمیۆنیان دەوێت

وەرزش

07/12/2019‌ 282 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوور نییە دیگۆ سیمیۆپنی ئەرجەنتینی‌و راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، دەست لەراهێنەرایەتی یانەكەی هەڵبگرێت.

سیمیۆنی ٤٩ ساڵ لە ساڵی ٢٠١١ وە لەگەڵ یانە زەبەلاحەكەی ئیسپانیا دەستبەكاربووە و توانی لەگەڵ یانەكەدا نازناوی لالیگا و نازناوی یۆرۆیلیشی دووجار بردووەتەوە.

هەر لەسەردەمی راهێنەرایەتی ئەودا ئەتلاتیكۆ دووجار چووەتە یاری كۆتاسی خولی یانە پاڵەوانەكان، بەڵام هیچ جاریكیان سەركەوتنی بەدەست نەهیناوە.

ڕۆژنامەی ماركا نائومێدی خۆی دەردەبری لەسەر هەبوونی سیمیۆنی لە یانەكەدا و جیابوونەوەی لەگەڵ یانەكەدا بەئەگەرێك دەزانێت.

ئەمەش دەكرێت یانەكانی پرێمەر لیگ چاویان لەو ڕاهێنەرەبێت بەتایبەت ئەرسیناڵ، كە بەدوای ڕاهێنەرێكی نوێدا دەگەڕێت.

نەك تەنیا ئەرسیناڵ، بەڵكو ڕاهێنەری ئێڤەرتۆن كاركۆ سیلڤا و ڕاهێنەری مان یۆنایتد سۆلشایەریس لەژێر فشاردایەو ئەگەر هەیە سیمیۆنی جێگەیان بگرێتەوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل