باشترین بەرنامەو یاری ئامێرەكانی ئەپڵ بۆ ساڵی 2019

جیهان

08/12/2019‌ 428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەپڵ لیستی كۆمەڵێك بەرنامەو یاری داناوە، كە باشترین یاری‌و بەرنامەكانن بۆ ئامێرە زیرەكەكانی ئەپڵ بۆ ساڵی 2019.

لەلیستەكەدا باشترین بەرنامە بۆ مۆبایلەكانی ئایفۆن Spectre Camera و Lux Optics بوو، باشترین یاریش بۆ مۆبایلەكانی ئایفۆن Sky: Children of the Light  بوو.

هەروەها بۆ ئایپادیش باشترین بەرنامە بەرنامەی Moleskine Flow by Moleskine  دەرچوو، باشترین یاریش بۆ ئایپاد یاری Hyper Light Drifter بوو.

سەبارەت بەكۆمپیوتەری ماكیش باشترین بەرنامە بەرنامەی Affinity Publisher و باشترین یاری GRIS بوو.

هەروەها كۆمپانیاكە لە ژێر ناوی stories كۆمەڵێك بەرنامەی ناو هێناوە، كە كارئاسانی و یارمەتی بەكارهێنەرانی ios دەدەن ئەوانیش: 24FPS – Video Filter & LUT  و Filmr – Video Editor & Filter و Magisto Video Editorو Mojo – Stories Editor وNoisy Book  وSpark Camera – Video Editor  و StoryBoost: Story Editor و Typic 2: Fonts & Text on Photo  و Wattpadو VUE Vlog  وSteller.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ