نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

کوردستان

08/12/2019‌ 921 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دابەزینى بەخۆیەوە بینیوەو هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 950 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 950 دیناری عێراقی بووە، كە بەراورد بە رۆژانى رابردوو نزمبوونەوەى بەخۆیەوە بینیووە..

هاوکات نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 133 هەزار دینارو 500 دینار عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 157 هەزارو 500 دینار عێراقی بووە کە ئەم نرخە بەراورد بە رۆژانى رابردوو بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیووە..

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 9 هەزارو 400 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 250 دیناری عێراقییە.
س.هـ