شارپرێس:
سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان
رایدەگەیەنێت، کە قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له خاڵه سنوریه‌کان نزیکه‌ی ٤٠ ملیۆن دۆلاره‌و
ئه‌مه‌ی به به‌ڵگه سه‌لماندوه.
عەلى حەمە ساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان
رایگەیاند"سێ مانگه
به‌وردی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه سنوریه‌کان به‌دواداچونمان کردووه، ئه‌وه‌ی ئێمه
به‌به‌ڵگه‌ی ته‌واو ده‌ستمانکه‌وتووه، دزی و تاڵانی له خاڵه سنوریه‌کان ده‌سه‌لمێنێت،
تاڵانیه‌کی بێ وێنه‌یه، دزی و خیانه‌ت له هه‌موومان، له گیرفانی هه‌موان خه‌ڵکێک
ئاماده‌یه بۆ ده‌ستکه‌وتنی پاره هه‌مووان تووشی خراپترین نه‌خۆشی بکات".
ناوبراو ئاشکراشى دەکات کە قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له خاڵه سنوریه‌کان
نزیکه‌ی ٤٠ ملیۆن دۆلاره‌و ئه‌مه‌ی به به‌ڵگه سه‌لماندوه، روونیشیدەکاتەوە، نوسراوی
ناوێ چ کاڵایه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوت ده‌وێ به‌بێ گومرگ و به‌بێ پشکنین به‌زه‌بری هێز
بۆت داخڵده‌کرێت.
هەروەها عەلى حەمە
ساڵح دەشڵێت، کۆنتێنه‌رێک دوگ به ٣٠ هه‌زار دۆلار و هێلکه به ١٠ هه‌زارو ٥٠٠
دۆلار و سێو‌و ترێ به ٥هه‌زار ٥٠٠ دۆلار بۆت داخڵده‌کرێت، دەشڵێت، داهاتی ئه‌م
کاڵایانه به قاچاخ دێت نزیکه‌ی ١٠ ملیۆن دۆلاری مانگانه‌یه.
لەبەشێکى دیکەى
نوسینکەیدا کە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە عەلى حەمە ساڵح باس لەوە
دەکات، نزیکه‌ی ٢٠ کۆمپانیا له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌سنوریه‌کان پاره له خه‌ڵک وه‌رده‌گرن
له ٧٠٠ دۆلاره‌وه بۆ ٥ دۆلاری تێدایه.
هەر بە وتەى ئەو
پەرلەمانتارە کۆمپانیا هه‌یه مانگانه ٥ ملیۆن دۆلار به چه‌ند کاغه‌زێک ده‌خاته
گیرفانی کە بەوتەى خۆى ڕاپۆرته‌که‌ی داوه به سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و په‌رله‌مان،
ئێستا لیژنه دروستکراوه‌و به‌ڵێنی ئیجرائات دراوه.
س.هـ