ئەگەرى وەستانى کارەباى نیشتیمانى لە سلێمانى هەیە

کوردستان

08/12/2019‌ 1445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی هۆشدارى دەدات لە وەستانى کارەبای نیشتیمانى لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و رایدەگەیەنێت، سەرەتایەکی خراپ لە زستانێک لە ڕوی کارەباوە دەستی پێکرد و دەڵێت خواست لەسەر کارەبا دوو هێندەی بڕی بەرهەمهێنانی کارەبایە.
 
سالار حوسامەدین بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ یەک شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خواست لەسەر کارەبا "شەش" هەزار مێگاواتە و بەرهەمهێنانى کارەبا "سێ" هەزار و پێنج سەد مێگاواتە کە بەوتەى خۆى لۆدێکى زۆر لەسەر محاویلە و فیدەرەکانى کارەبا هەیە کە ئەو هۆکارەکەى بۆ ئەوە گەڕاندەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە کارەبا بۆ گەرمکردنەوە بەکار دەهێنن.

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی باسى لەوەشکردوە، چەندین یەکەى بەرهەمهێنانی کارەبا بە هۆى پێنەدانى سوتەمەنییەوە وەستاون و ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت و ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرزنەکرێتەوە.


هەروەها ناوبراو روونیکردەوە کە ئەگەر هەیە پیدانی کارەبا بە هاوڵاتیان بوەستێت و کارەبا تەنها بەشوێنە گشتیەکان بدرێت.
س.هـ