شارپرێس:
تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كردوه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكی كورد ده‌ڵێت، كێشه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست نابێت.
هه‌رچه‌نده هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق و پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و بودجه‌یه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كردووه، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی "ئەگەر بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق لە پەرلەمان تا كۆتایی ئەمساڵ تێنەپەڕێندرێت، ئه‌وا ناردنی موچە لە بەغداوە بۆ هەرێم وەك ساڵی پێشوو بەرەدوام دەبێت و یەك لەسەر دوانزەی بودجەی ساڵی پێشوو خەرجدەكرێت".
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، "ئەو حاڵەتە مووچەی فەرمانبەران ناگرێتەوە و بودجه وه‌ك خۆی دێت".
ر . ج