شارپرێس:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گه‌لی كۆماریی (جه‌هه‌په) ڕه‌خنه‌ی توند له‌سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت و به "پشیله" ناویده‌هێنێت.
ئۆزگور ئۆزێل، سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په له‌په‌رله‌مانی توركیا ڕایگه‌یاند، دوای ڕه‌زامه‌ندی توركیا بۆ پلانه‌كه‌ی ناتۆ له‌باره‌ی وڵاتانی به‌ڵتیك و دوای ئه‌وه‌ی ناتۆ یه‌په‌گه‌ی وه‌ك تیرۆریست نه‌ناساند، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین ئه‌وه‌یه ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌كانی له‌سه‌رۆك فه‌ره‌نسا بۆ مه‌به‌ستی سیاسی له‌نێوخۆی توركیا به‌كارهێنا".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په به‌ته‌نزه‌وه ده‌شڵێت "ئه‌ردۆغان له توركیا پڵنگه و له له‌نده‌نیش پشیله‌یه‌كی بێتاوانه".
پێشتر ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌ی توندی له ئه‌مانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌رنسا گرت و به كه‌سێك ناوی برد كه "مێشكی مردووه" به‌ڵام له له‌نده‌ن له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ماكرۆن بیندرا.
ڕ . ج