مزگەوتەكانی توركیا لەئەوروپا.. پەناگەیەك بۆ راكێشانی چەكدارانی توندڕەو

جیهان

09/12/2019‌ 1501 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێكخراوی دادپەروەری و پەرەپێدان بۆ لێكۆڵینەوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقا، داوا لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەكات لێكۆڵینەوە لە بوونی پەیوەندی نێوان مزگەتە توركییەكانی ئەوروپا بە راكێشانی گەنجان بۆ بوون بەچەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش بكەن .

ئەو ڕیكخراوە داواكارە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لێكۆڵینەوە لەمزگەوتە توركییەكانی ناو یەكێتییەكە بكەن بۆ راكێشانی خەڵكی تەندرەو بۆ بوون بە چەكداری ریكخراوی داعش،  بەتایبەتی لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و چەند وڵاتاێكی تری ناو یەكێتییەكە، كە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا زیاتر لە پێنج هەزار توندرەویان ئامادە كردووە و بۆ شەڕكردن لەپاڵ رێكخروی داعش رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەراستیان كردوون .

زێدان قەنائی وتەبێژی فەرمی ڕێكخراوەكە دەڵێت: توركیا تێوەگلاوە لە راكێشانی توندرەوانی داعش ئەوانەی رەگەزنامەی ئەوروپیان هەیە و ئاسانكاری بۆ كردوون بۆ ئەوەی لەڕێگای توركیاوە بپەڕنەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست وەك سوریا و عێراق .

رێكخراوی دادپەروەری و پەرەپێدان ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە كۆمەڵە ئیسلامییە توركییەكان لەناو یەكێتی ئەوروپادا زیاتر لە ٣ هەزار مزگەوتیان دروست كردووە، لەبەر ئەوەی توركیا دەیەوێت مسوڵمانانی ئەوروپا وەك كارتێكی گوشار دژ بە یەكێتی ئەوروپا بەكاربهێنێت .

ئەو رێكخراوە ئەوەشی راگەیاندووە، كە مزگەتە توركییەكانی ئەوروپا پارەیان لەحكومەتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیاوە بۆ دێت بۆئەوەی لەڕێگای ڕاكێشانی توندرەوە ئیسلامییەكانی ناو ئەوروپا هەڕەشەیان پێ لە ئاسایشی یەكێتییەكە بكات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی