ئامانجی خۆپیشاندەرانی بەغدا دەستلەكاركێشانەوەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقە

عیراق

10/12/2019‌ 1350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: هێمن مامەند
جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عیراق دەڵێت: بارودۆخی عیراق گەیشتووەتە بنبەست و خۆپیشاندەرانیش ئامانجییانە هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكە دەستلەكاربكێشنەوە.

ناسر هەركی جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق بۆ شارپرێسی دەشڵێت: خۆپیشاندەران بەردەوامن لەسەر داواكانیان‌و ئەمڕۆش داواكانیان زیاتر دەبێت ‌و ئەگەری رووداوی نەخوازراو زۆرە.

هەركی ئاماژەی بەوەشكرد، خۆپیشاندەران بەردەوام دەبن لەخۆپیشاندانەكانیان‌و ئامانجیشیان دەست لەكاركێشانەوەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەیە، كە لەدروشمەكانیان بەڕوونی داوای دەكەن.

جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق جەختیكردەوە، كە بارودۆخی عێراق گەیشتووەتە بنبەست‌و باشترین چارەسەریش هەڵبژاردنی پێش وەختەیە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە خۆپیشاندانی فراوان لەبەغدا بەرێوەدەچێت، كە لەچوارچێوەی ئەو ناڕەزایی‌و خۆپیشاندانانەیە ماوەیەكە شارو شارۆچكەكانی عێراقی گرتووەتەوە.