چەند ئاماژەیەك نیشانەیە بۆ ناساغی سییەكان

تەندروستی

11/12/2019‌ 1290 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ئەمرۆدا هەوای پاك بووەتە سەرچاویەكی دەگمەن، كە بەو هۆیەوە سییەكانمان لەبەردەم مەترسیدان، بۆیە دەبێت زیاتر لە هەركاتیكی دیكە سەرنج بدەینە سییەكانمان  كاتێك ئاماژەمان پێدەدات، كە  ناساغە. 

بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە هەندێك لەو نیشانانە زۆر ئاسانن‌و دەناسرێنەوە، كە نەخۆشی سیمان هەیە، بەڵام ئەگەر جوان سەرنج بدەیت دەكرێت ژیانت ڕزگار بكات.

ئازاری پشت و شان:
هەرچەندە بە نیشانەی دەگمەن هەژمار دەكرێن، پشت و شان تەنانەت ئازاری سنگ دەتوانن ئاماژەبن بۆ سەرەتای شیرپەنجەی سییەكان. 

ئەگەر لە قۆناغە سەرەتایكەكاندا دیاری بكرێت، ئەوا بەلایەنی زۆرەوە دەتوانرێت چارەسەر بكرێت، ئەگەر ئەم ئازارە بەهێزتربوو، زیاتر درێژەی كێشا لە ئازاری پشت، یاخود زۆر كات ئەزموونی ئەمەت كرد، ئەوا سەردانی پزیشك بیرۆكەیەكی زۆر باشە.

كۆكە
كۆكەیەك دەكرێت ئاماژەبێت بۆ شتێكی سادە، وەك سەرمابوونێكی باو، بەڵام ئەگەر نیشانەكانی ئەمانە بوون وەك، نەخۆشییە درێژ خایەنەكان، ئەوا زۆر گرنگە، كە جۆری كۆكەكان جیابكەیتەوە، كۆكەی تیژ دەكرێت نیشانە بێت بۆ شیرپەنجەی سییەكان، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ نیشانەی دیكەدا بێن وەك كۆكە بە خوێنەوە.

هەناسە سواری، هەناسە بڕكێ
كورتبوونەوەی هەناسە دەكرێت هۆكارەكەی حاڵەتەكانی  دڵ، یاخود هەناسە بێت، وەك ڕەبۆ و هەستیاری. ئەگەر ئەزموونی ئەمانەت كرد، ئەوا بیرۆكەیەكی باشە ژینگەكەت بگۆرێت و بتوانیت لەشارەكە بچیتە دەرەوە بۆ ماویەك، یاخود ڕۆتینێكی ڕاهێنان و مەشقكردن تاقیبكەیتەوە.

زەردبوونی چاو و پێست
ئەم حاڵەتە دەتوانێت زۆر بەئاسانی خۆتی لێڕزگار بكەیت، هێشتا بەنیشانەیەكی گرنگ هەژماردەكرێت، چونكە بە ئاماژەیەكی ڕوون دادەنرێت، كە جگەر كێشەی تێدایە و ئەمەش هۆكارەكەی شیرپەنجەی سییەكانە، نەخۆشی زەردووی حاڵەتێكە، كە وادەكات پێست زەرد ببێت. 

ئەمەش كاریگەری لەسەر چاو دەبێت و ڕەنگەكەی زەرد هەڵدەگەڕی و ئەگەر تیژ بێت ئەوا دەگۆڕیت بۆ زەردێكی تاریك.

كەم وزەیی
هەموو كەس كات بۆ كات هەست بەبێ توانایی دەكات و ئەمەش ئاساییە، كە دەكرێت كەم خەوی یاخود سترێس و ڕاڕایی هۆكارەكەبن، بەڵام ئەگەر بێ هێزییەكەت نائاسایی بوو و زۆر كات هەستت پێكردو كۆكەكەت بەرۆكی بەرنەدایت و حەزت بۆ خواردنیش نەما ئەوا دەكرێت ئاماژە بێت بۆ كێشیەكی تەندروستی.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە