شارپرێس:
كاتێك نانێكی گەرم لە فڕنەوە دەردەكرێت، بۆنێكی خۆشی هەیە، ئەو بووەنە توانای ئەوەی هەیە بتگەڕێنێتەوە بۆ ڕابردوو، بیری هەندێك شوێن بكەیت.
هەروەها بۆنی گوڵێك، یان عەترێك توانای ئەوەی هەیە چەندین بیرەوەریت بیربهێننەوە، كە لە یادت نەماون ئەم بابەتەش لەڕووی زانستی پزیشكیو زانستی سایكۆلۆژییەوه سەلمێنراون.
بۆنكردن بەھێزترین ھەستی مرۆڤە، كە پەیوەندی بە یادەوەری مرۆڤەوە زۆرە، بەشێوەیەك پێش چەندین ساڵ بۆنی شتێكت كردبێتو ئێستاش خۆنەویستانە بۆنی ھەمان شت بكەیتەوە ئەوا ئەو بۆنكردنە توانای ئەوەی ھەیە ھەموو ئەو یادەوەرییانەت بهێنێتەوە بیر، كە پێش چەندین ساڵ لەگەڵ بۆنكردنەكە ماونەتەوە.
بەدەر لەباسی یادەوەری، بۆنكردن مێشكی مرۆڤ ئاسودە دەكات و كاریگەری ئەرێنی لەسەر میزاج هەیە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ