شارپرێس:
لێكۆڵینەوەكان جەخت دەكەنەوە لەسەر ئەوەی، كە لالەنگی گەلێك سوودی تەندروستیو خۆراكیی هەیە، ئەوە جگە لەوەی چەندین تایبەتمەندی ئەوتۆی تێدایە، كە وا لە رووخساری مرۆڤ بەتایبەت ئافرەتان دەكات بەشێوەیەكی جوانتر دەربكەون .
لەو بارەیەوە ئیمكرە ریزە شارەزای ئەڵمانی بواری خۆراكی دەڵێت: لالەنگی وەك كلیلی جوانی و تەندووستییە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی كە كار لەسەر بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش دەكات و دواتر لە تووشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەكانی وەرزی زستان دەیپارێزێت .
ریزە باسی لەوەش كردووە، كە ڤیتامین سی یارمەتی درووستبوونی كۆلاجین لەجەستەدا دەدات، كە وادەكات پێستی رووخسار نەرم و گەشتر دەربكەوێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە، كە لالەنگی ڤیتامین "ئەی"شی تێدایە، كە بە بیتاكارۆتین ناسراوە و یارمەتی نوێبوونەوەی خانەكان دەدات .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی