یەکێتى کادیرێکى لە ریزەکانى حزبەکەى لە بادینان دەردەکات

کوردستان

12/12/2019‌ 2354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
مەکتەبی رێکخستنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بڕیارێکى بۆ دەرکردنى کادیرێکى حزبەکەى لە ریزەکانى یەکێتیدا دەرکرد.

بەپێى نوسراوێک کە مەکتەبى رێکخستنى یەکێتى دەریکردوەو وێنەیەکى دەست شارپرێس کەوتووە، بەهۆى لێدوانێککى بۆ کەناڵەکانى دەرەوەى یەکێتى لە ریزەکانى ئەو حزبە دوور خراوەتەوە.

مەکتەبى رێکسختن ئاماژەى بە ناوى ئەو کادیرەى کردوە کە "عەبدولخالق رەشید"ە ناسراوە بە عەبدولخالق هەرکى.

دەرکردنى ئەو کادیرەى یەکێتى هاوکاتە لەگەڵ بەستنى کۆنگرەى چوارەمى حزبەکەی کە لەسەر هەڵبژاردنى ئۆرگانەکانى یەکێتى بۆ کۆنگرەى چوارەم لێدوانى داوە.


س.هـ